لە SNNەوە وردەكاری دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان بخوێنەرەوە

0
2782

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەوتەی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی گرفتی كەمی سیولە لە بانقەكان بەردەوامی هەیە و بەڵام پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەشدەكرێت و سبەینێش مووچەی چەندین شوێنی دیكە دابەشدەكرێت، هاوكات سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم دێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كە ئەمڕۆ دوو شەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێكردووەتەوە و ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشدەكرێت، لە كاتێكدا دەبوو مووچەی ئەو دوو شوێنە دوێنێ‌ یەك شەممە دابەشبكرایە بەڵام بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوو لە شاری هەولێر پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی مووچەی هەریەكە لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی زیندانییە سیاسییەكان و مووچە هێزی زێرەڤانی و مووچەی هێزی بەرگری فریاكەوتن  و مووچەی بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.

دابەشنەكردنی مووچە لەمرۆدا بۆ ئەوەبوە كە لە میزانیەدا كێشە بۆ حساباتی كۆتایی ساڵ دروستنەبێت بەجۆرێك كە دوو حسابی جیاواز لەسەر مووچەی یەك وەزارەت بگەرێتەوە بۆ بەردەم وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و لە هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this