
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ لە چەندین شوێنی سلێمانی دابەشكردنی نەوت بەردەوامی دەبێت و سەرەتاش لەو مەڵبەندانەوە دەستمان پێكردووە كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە كە پێنج مەڵبەند لە خۆدەگرێت و سلێمانیشمان بۆ 10 مەڵبەند دابەشكردووە.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان دەسپێكردووە و ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتووش پرۆسەكە بەردەوامی دەبێت كە بۆ هەر ماڵێك بڕی 200 لیتر نەوت دابین دەكرێت و بڕی 55 هەزار دیناریان لێوەر دەگیرێت.
ئاماژەی بەوشكرد، ئێمە سنوری پارێزگای سلێمانیمان كردووە بە 10 مەڵبەند كە ساڵی ڕابردوو بەشێك لەو مەڵبەندانە نەوتیان وەرگرتووە بەشێكیشیان وەریان نەگرتووە بۆیە ئەمساڵ پرۆسەكەمان لە مەڵبەندی یەك تا پێنج دەستپێكردووە چونكە ساڵی ڕابردوو ئەو پێنج مەڵبەندە نەوتی سپیان وەرنەگرتووە پاشان مەڵبەندەكانی شەش، تاوەكو مەڵبەندی 10 پرۆسەی دابەشكردنی نەوت درێژە پێدەدەین و پێشتریش لە ناوچە شاخاوییەكان وەك پێنجوێن و شارباژێر و تەوێڵە و بیارە و هەڵشۆ و چەند شوێنێكی دیكە نەوتی سپیمان دابەشكردووە.
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەتا حكومەتی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان ئێمەش بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی نەوت بەسەر ناوچە جیاوازەكانی سنورەكەدا و دوای تەواوبوونی بەشە نەوتی ساڵی رابردوو، دەست بە دابەشكردنی بەشەنەوتی ئەمساڵ دەكەنەوە كە سەرجەم شار و شارۆچكە و گوندانە دەگرێتەوە كە لە دوای ناوچە سارد و شاخاوییەكان ریزبەندییان بۆ كراوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی نەوتی عێراق دەستیكردووە بە ناردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێم لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژانە نزیكەی 30 هەزار لیتر نەوت ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


