گرفتی نانەواخانەكانی سلێمانی چارەسەركرا

0
588

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ‌ ژمارەیەك لە نانەواخانەكانی شاری سڵمانی لەبەردەم بینای قایمقامێتی سلێمانی دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیكرد و داوای جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەیان كرد كە پێیان درابوو بۆ هەرزانكردنی نرخی پێداویستیەكانیان لە بەرامبەر كەمنەكردنی ژمارەی نان بە هاووڵاتیان، ئەمڕ بە كەمكردنەوەی نرخی غاز بۆ شەش هەزار دینار و هەروەها كەمكردنەوەی لە %20ی كرێی كارەبا گرفتی ئەو نانەواخانانەی سلێمانی چارەسەر كرا.

سۆران عەبدولغەفور، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی نانەواكانی شاری سلێمانی و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی پێیان درابوو بە كەمكردنەوەی نرخی پێداویستییەكانیان، ئەمڕۆ توانیمان لەگەڵیان بگەینە ڕێككەوتن و گرفتەكەیان تاڕادەیەكی باش بۆ چارەسەر بكەین، بەجۆرێك لەمەودوا نرخی بتڵێك غاز بە شەش هەزار دینار بۆ نانەواخانەكان دابین دەكەین و هەروەها نرخی كرێی كارەباشیان بۆ لە %20 كەمدەكریتەوە كە ئەوەش داواكاری ئەو خاوەن نانەواخانانەبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە لەلایەن قایمقامێتەوە لیژنەیەكی تایبەت لەنوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی و نوێنەری نانەواكان پێكدەهێندرێت بۆ تۆماركردنی نانەواخانەكان بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەو كۆمپانیایەی غاز دابیندەكات بۆ هەرنانەوایەك رۆژانە نزیكەی نۆ بتڵ غاز بە نرخی شەش هەزار دینار دابین دەكرێت بەو جۆرەش هیچ گۆرانكارییەك لە ژمارەی نان بەهاووڵاتیان نایەتە ئاراوە و هەشت نان بە هەزار دینار دەدریتە هاووڵاتیان هاوشێوەی رابردوو.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، نابێت نانەواكانیش گۆڕانكاری لە كێشی گونكەكان بكەن، بەجۆرێك دەبێت كێشی گونكەكانیان لە 90 بۆ 100 گرام بێت و 8 نان بە هەزار دینار دەدەنە هاووڵاتیان بۆیە دەبێت هەموو نانەواخانەكان سەردانی كۆمپانیای ئارد بكەن تا ڕێكارەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەیان بۆ تەواو بكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this