
شارێی بابانی لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی بەڕێوەبەری پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان كاركردن لە پرۆژەكە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نزیكەی لە%50ی كارەكان تەواو بووە، بەڵام حكومەتی هەرێم وەك پێویست پارەی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە تەرخاننەكردووە تا ئێستا زیاد لە 150 ملیار دینار لە پرۆژەكەدا خەرجكراوە بەڵام حكومەت تەنها 15 ملیاری بۆ ئەو پرۆژەیە خەرجكردووە.
شاباز سدیق، بەڕێوبەری پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان، بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لە پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان بەردەومە بەڵام حكومەتی هەرێم وەك پێویست پارەی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرجنەكردووە و ئەوەی كراوە لەسەر بودجەی تایبەتی خۆمان بوو لە كۆمپانیای قەیوان، لە كاتێكدا نزیكەی لە %50ی پرۆژەكە تەواو بووە و زیاد لە 150 ملیار دینارمان خەرجكردووە بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها 15 ملیار دیناری بۆ خەرجكردوین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەت هەر بەوشێوەیە كەمتەرخەمبێت لە دابینكردنی پارەی پیویست بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە ئەگەری ئەوە هەیە ڕووبەڕووی گرفتی دیكە ببینەوە و دواجار كاركردن لە پرۆژەكە رابگیرێت، چونكە لە ئێستادا كارەكانی بڕین و پڕكردنەوەی شەقامەكانی پرۆژەكە لە كۆتاییەكانیەتی و 12 پرد و ئەندەرپاس و یەكتربڕیشی تێدایە و ئەگەر هیچ گرفتێكمان بۆ یەتەتە پێەوە ئەوا تا وەرزی بەهاری ساڵی داهاتوو دەست بە قیرتاوكردنی شەقامەكانی پرۆژەكە دەكەین.
بەڕێوەبەری پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستاش بەشێك لە زیادەڕۆییەكانی سەر پرۆژەكە لانەبراون ئەوەش گرفتێكی دیكەیە و دەبێت چارەسەر بكرێت چونكە بە درێژایی دوو كیلۆمەتر لە شەقامەكە هێشتا زیادەرۆیی لەسەر و دەبێت لاببرێن و كاری حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانە بەو كارە هەستن و ئێمە جێبەجێكاری پرۆژەكەین.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
14 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
14 hours لهمهوپێش



