
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 4 پاش نیوەڕۆ سەردانی هەریەک لەم مەڵبەندی تەندروستی و سەنتەرانە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین .
1_ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلیمانی
2_ کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی / ڕێکخراوی کلتوری
3_ بنکەی پێدانی ڤاکسین لەناو زانکۆی سلێمانی
4_ مەڵبەندی تەندروستی سەروەری
5_ مەڵبەندی تەندروستی خەبات
6_ مەڵبەندی تەندروستی بابە گوڕگوڕ
7_ کلنکی ڕاوێژکاری علی کەمال
8_ مەڵبەندی تەندروستی شەهیدانی کەڵەکن
9_ مەڵبەندی تەندروستی کارێزە وشک
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە: جگە لەوەی لە بەیانیاندا سەرجەم ئەو مەڵبەند و بنکە تەندروستیانەی کەپێشتر کاریان کردوە لە پێدانی ڤاکسین بەردەوام دەبێت.
هاوکات لە ڕێگەی تیم مۆبایلەوە کە بە یانیان لەبەردەم باخی گشتی دەبێت لەکاتژمێر 8:30 بەیانی تا12:30 نیوەڕوان پاشان لەکاتژمێر 1:30 تا کاتژمێر 5:00 لە بەر دەرکی سەرادا دەبێت شەوانیش لەشەقامی سالم دەبێت جگەلەوەی لەڕێگای چەند تیمێکی گەڕۆک ڕۆژانە سەردانی قەزاو ناحیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێت تاکو زۆرترین هاووڵاتی ڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرێت، داوکارین لەهاوڵاتیان هاوکاری تیمەکان بکەن وڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرین.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



