لەبارەی دەستگيرکردنی ژمارەيەک گەنج لە شارەزوور لەسەر هۆشداری ئێران روونکردنەوە دەدرێت

دەستگیرکردن
SNN-عەلی حەمە سەعيد
قايمقامی قەزای سەيدسادق رايگەياند: “چەند کەسێک لە سنوورەکە دەستگيرکراون لەسەر راسپاردەی کونسوڵخانەی ئێران، گومان دەکرێت ئەوان بەرديانگرتبیتە چەند شۆفێرێکی ئێرانی لە مەرزی باشماخ”
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەياند: “ئەمڕۆ چەند کەسێک کە شارەزوور دەستگيرکراون کە شۆفێرن لە مەرزی باشماخ، دەستگيرکردنەکە لەسەر راسپاردەی نوسينگەی قوباد تاڵەبانی و کونسوڵخانەی ئێران بووە، چونکە ئەو شۆفێرانە بەرديانگرتووەیە سۆفێرە ئێرانييەکان”.
وتيشی “تا ئێستا بەتەواوی يەکلايی نەبووەتەوە کە ئەو شۆفێرانە تاوانباربن تەنها دەستگيرکراون و لێکۆڵينەوە لەگەڵيان بەردەوامە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



