
SNN
ئەمریکا نیگەرانی نیشاندا لە دۆخی سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا کە هەزاران کۆچبەر ئەو سنوورەیان بڕیووە و ناکۆکی سیاسی نێوان بێلاڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپای هێندەی دیکە قوڵکردووەتەوە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆنامەوانیدا بێلاڕوسیای تۆمەتبارکرد بەوەی کۆچبەران وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت.
پرایس وتی: داوا لە بێلاڕوسیا دەکەین رێگە لە لێشاوی کۆچبەران بگرێت کە بەرەو ئەوروپا دەچن.
سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بێلاڕوسیا وتی: “تا ئەو کاتەی مینسک رێز لە بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی سەرشانی نەگرێت، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سزادانی حکومەتەکەی”.
لە ماوەکانی رابردوودا بە هەزاران کۆچبەر کە بەشێکی زۆریان کوردن رێگای بێلاڕوسیایان بەرەو پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بڕیووە و دوێنێش بەوهۆیەوە پۆڵەندا باری نائاسایی راگەیاند و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
3 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
3 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش



