
بەنداوی ئەلیسیۆی لە تورکیا
SNN
ئەمڕۆ شێشەممە، 9ی تشرینی دووەم، کازم سەھر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند: “تورکیا بە نیازە پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی “جەزیرە” جێبەجێ بکات، کە مەترسییەکانی بۆ سەر عێراق زۆر زیاتر دەبن لە مەترسییەکانی بەنداوی “ئیڵسۆ” بەو پێیەی بەنداوی ئیڵسۆ بۆ بەرھەمھێنانی کارەبایە و ئاوەکەی بەردەدرێتەوە، بەڵام بەنداوی جزیرە بۆ ئاودێرییە و ئەگەر ھەردوو وڵات ڕێککەوتنی لەسەر نەکەن، عێراق بێبەش دەبێت لەو ئاوە کەمەی لە دیجلەوە پێی دەگات.
جەختیشی کردەوە، لایەنی تورکی لە ئێستادا بەدوای سەرچاوەی دارایدا دەگەڕێت بۆ دروستکردنی بەنداوەکە و دڵنییایشیان داوە کە بەنداوەکە کاریگەری لەسەر پشکی ئاوی عێراق نابێت، بەڵام ئەوان ترسیان ھەیە و ھەموو کاتێک لە سیاسەتدا بەڵێنەکان جێبەجێ ناکرێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



