
SNN
دوای ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە کە شاندێکی پارتی بۆ دانوستانی پێکهێنانی حکومەت سەردانی بەغدایان کرد، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی رایگەیاند: ” شاندەکەی پارتی بۆ دانوستانی فەرمی پێکهێنانی حکومەت نەچونەتە بەغدا”.
هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتی: ” ئەو شاندە بۆ ئەوە نەچوون کە ئەنجامگیرییەک بەدەست بهێنێت بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت تەنها هەڵسەنگاندن بۆ بۆچوون و ڕەوشەکە دەکەن و دواتر دێنەوە ئەو بابەتانە دەخەنە بەدەست لایەنە کوردستانیەکان بۆ ئەوەی پێکەوە پلاتفۆرمێکی هاوبەش پێکبهێنن تا پێکەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت بکەن”.
لەو بارەیەوە هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستاش لەبەغدادە، گفتوگۆیان لەگەڵ زۆربەی لایەنە عێراقییەکان کردووە و ڕاوبۆچونیان وەرگرتووە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەشێوەیەکی گشتی ڕاوبۆچونی ئەو لایەنانە لەسەر پێکهێنانی حکومەت هەڵبسەنگێنن، وە ئەنجامی ئەو کۆبونەوانە لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی و لایەنە کوردستانییەکان باس بکەن، بەڵام بەداخەوە بە هۆی هێرشی ماڵی سەر کازمی گفتوگۆکان کەمێک دواکەوتوون لەکاتی خۆیدا.”
بەبڕوای سیوەیلی پێکهێنانی حکومەت لە عێراقدا کارێکی ئاسان نیە، بەشێوەیەکی گشتی ” هەروەک دەزانرێت پێکهێنانی کابینەی دووەمی (بەڕێز مالکی) هەشت مانگی خایاند، هەروەها بۆ پێکهێنانی کابینەکەی (بەڕێز کازمی) شەش مانگی خایاند، بۆیە ئەمجارەش پێشبینی دەکرێت بە ئاسانی کابینەی نوێی حکومەت پێکنەیەت و گفتوگۆکان درێژە بکێشن. “
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


