
SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رايگەياند: حکومەت هەوڵی داوە هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و رێگربێت لە کۆچکردنيان، هاوکات بەرپرسی فەرمانگەی پەيوەندييەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم دەڵێت “هاوکاری ئەو خێزانانە دەکەين کە دەيانەوێت بگەڕێنەوە”.
جوتيار عادل وتەبێژی حکومەی هەرێم رايگەياند: کۆمەڵێک هۆکار هەن بووەتە هۆی کۆچکردنی گەنجان، بەدواداچوون بۆ ئەو هۆکارانە دەکەين، پیشنيار و چارەسەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆ و لايەنە پەيوەنديدارەکان دەدرێنە ئەنجومەنی وەزيران.
وتيشی “حکومەتی هەرێم هەوڵی رەخساندنی هەلیکاری داوە و لە ئیستادا کێشەی مووچەی چارەسەر کردووە”، باسی لەوەشکرد “هەندێک لايەن بابەتی کۆچ وەک گوشاری سياسی بەکاردەهێنن”، دەشڵێت “بوونی پەکەکە هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجانە”.
هاوکات سەفين دزەيی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: “لەگەڵ کونسوڵخانە و لايەنە پەيوەنديدارەکانی پۆڵەندا لە پەيوەنديداين، ئەوەی پیمانبکرێت بۆ پاراستنی گيانی هاووڵاتيان دەيکەين و ئەوەی بيەوێت بگەڕێتەوە هاوکاری دەکەين”.
وتيشی “قاچاخچييەکان هاووڵاتيان هان دەدەن بۆ کۆچکردن”، داواشی لە حکومەتی بيلارووسيا و پۆڵەندا کرد مرۆڤ دۆستانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە بکەن تا گرفتەکانيان چارەسەر دەکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


