ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی لەگەڵ قائانیدا چووەتە ئەودیو سنوور

کازمی و قائانی
SNN
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن ئەمڕۆ چوارەشەممە، بڵاویكردەوە، زۆربەی ئاماژە و بەڵگەكان لەسەر ئەوەن كەتیبەكانی حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی عەسایب لە پشت هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی بن بۆ تیرۆركردنی و بەپێی خەمڵاندنە ئەمنییەكانیش ئەنجامدەران هەڵهاتوون بۆ ئێران و دووانیشیان لەگەڵ قائانی چوون بەو دیوی سنووردا.
ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەوەدەکات، لە دوا كۆبوونەوەی لایەنە شیعەكان لەماڵی عەبادی، كازمی پێداگریی لە لێپێچینەوە كردووە لەگەڵ ئەو دوو گروپەی تێوەگلاون لە هێرشەكان، بەڵام سەركردەكانیان باسیان لەوەكردووە پاڵنەرەكان شەخسین و بەفەرمانی گروپەكانیان نەیانكردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی پەیوەست بكەنەوە بە كوژرانی خۆپیشاندەرەكانیان لە ئێوارەی هەینی لە بەردەم ناوچەی سەوز بۆ ئەوەی ببنە كەیسی بەرامبەر و دواتر بگەڕێنەوە بۆسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە پێیان وایە تەزویرە، چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقییش ئەوەیان بە رۆژنامەكە ڕاگەیاندووە بەرپرسانی راستەوخۆی هێرشەكان هەڵهاتوون بۆ ئێران و دووان لەوانەش لەگەڵ قائانی عێراقیان بە جێهێشووە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



