دەروازەی باشماخ چەند رێنماییەکی بۆ گەشتی ئێران بڵاوکردەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەروازەی نێودەوڵەت باشماخ چەند رێنماییەکی بۆ ئەو ھاووڵاتیانە بڵاوکردەوە، دەیانەوێت گەشتی ئێران بکەن، بەپێی رێنماییەکان ھەر ھاووڵاتییەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، پێویست ناکات ھیچ جۆرە پشکنینێک لەگەڵ خۆیدا ببات تەنیا بەکارتی ڤاکسینەکە گەشت دەکات و ھیچ بڕە پارەیەک نادات.
ھەروەھا ھەر ھاوڵاتییەک ڤاکسینی پێکوتەی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشکنینی”PCR”ی پێبێت.
لە بەشێکی تری رێنماییەکاندا ھاتووە، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر ھاووڵاتیەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارھێنا بێت پشکنینی بۆ ناکرێت و تەنیا ڕێگەپێدانی بۆدەکرێت و ھیچ بڕە پارەیەکی لێوەر ناگیرێت، ھەروەھا بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو خوێندکارانەی لەئێران دەخوێنن، پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت، منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵیش پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنیا ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت واتە ھیچ بڕە پارەیەک نادەن.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026 -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026



