
SNN
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: بۆ داخستنى خوێندنگاکان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان، بەڵام بۆ داخستنى سەرجەم ناوەندەکان هیچ راسپاردەیەکى تەندروستى نییە لەئێستادا.
ئالان حەمە سەعید وەزيری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رايگەياند: “رێژەى توشبوون هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە مەترسیدارەى تەندروستى راسپاردەى ئەوە بکات کە خوێندنگاکان دابخرێن”.
وتیشى “سیاسەتى ئێمە بەردەوامیدانە بە پڕۆسەى خوێندن وەک خۆى، بەڵام ئەگەر دۆخەکە مەترسیدار بوو ئەوکات بڕیارى دیکە دەدرێت، دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان لەسەر راسپاردەى تەندروستى پارێزگاکان خوێندنگە یان هۆبەیەکى دیاریکراو دابخەن، ئەوەش لەهەندێک شوێن کراوە”.
ئالان حەمە سەعید باسى لەوەشکرد: لەکۆى دوو ملیۆن خوێندکار و مامۆستا لەهەرێم توشبووەکان ژمارەیان لەدوو هەزار کەس تێنەپەڕیوە، ئەوەش ژمارەیەکى زۆر نییە”.
ئەوەشى خستەڕوو: ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵى رابردوو، یەکەمیان پێدانى ڤاکسینە و باس لە هەندێک رێکارى کراوە بۆ ئەوەى زۆرترین مامۆستا وەریبگرن، جگە لەوەش خوێندنى ئۆنلاین بەردەستە بۆ ئەوانەى نایانەوێت منداڵان بنێرنە خوێندنگا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



