وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەک لەسەر خەرجکردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵە دەدات

مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN
وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایییە نوێیەکەى لەبارەى خەرجکردنى پاشەکەوتى مووچە، خەرجکردنی جیاوازی ئەو مووچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.
وەزارەتەکە لەرونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچەو دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.
دەقی روونکردنەوە:
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (16)ی 2021
مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچەو دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.
ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچەو دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.
لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



