
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دوای هەوڵێكی زۆری كۆمەڵەكەمان و زیاتر لە 10 ساڵ كاركردن توانیمان ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم بەدەست بهێنین بۆ برینەوەی مینحەیەك بۆ ئەوەی لەخەرجی نۆرینەگەو پشكنینەكان و كڕینی دەرمان خەرجی بكەین، بەڵام لە ئێستادا وەزارەتی كاروباری شەهیدان بەناوی چاكسازییەوە بەنیازی بڕینی ئەو مینحەیەیە ئەوەش جێگای قەبوڵكردن نییە.
كامیل عەبدولقادر، وتەبێژی فەرمی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابورییە سەختەی كە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی تێی كەوتوون لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە بریندارانی چەكی كیمیایی دوای ئەوەی زیاد لە 10 ساڵ ئێمە هەوڵمانداو پێداگیریمان كرد و هەموو جۆرە چالاكییەكمان ئەنجامدا تا دواجار حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕی بە بڕینەوەی مینحەیەك بۆ ئەوەی لەخەرجی نۆرینەگەو پشكنینەكان و كڕینی دەرمان خەرجی بكەین، بەڵام ئێستا وەزارەتی كاروباری شەهیدان دەیانەوێت بەناوی چاكسازییەو بیبڕن، بە بیانووی ئەوەی بریندارانی چەكی كیمیایی موچەیەكی دیكەیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كارەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان جارێكی دیكە سزادانی بریندارانی چەكی كیمیاییە و بە بێ ئەمەكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و حكومەتی هەرێمی تەماشا دەكەین لە بەرامبەر بریندارانی چەكی كیمیایی چونكە ئەو مینحەیە تەنها لە چوارچێوەی دابینكردنی دەرمان و سەردانیكردنی پزیشك خەردەكرێت و بەو مینحەیە كەسمانی پێ دەوڵەمەند نابێت بەڵكو كەمێك لە مەینەتێكانمان كەم دەكاتەوە.
وتەبێژەكەی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، چاكسازی بە شەفافیەت لەداهاتەكاندا دەكرێت و بەگەڕاندنەوەی ئەو سەدان ملیارد دۆلارەی كە دوو دەیەیە دێتە كوردستان و كەس نازانێت چی لێدێت نەك بە بڕینی چەند سەد ملیۆن دینارێكی بریندارانی كیمیایی، چونكە كاتێك بریندارێكی چەكی كیمیایی بەڕەنجی خۆی دەتوانێت خوێندن تەواو بكا و وەك فەرمانبەر موچەیەكی هەبێت بۆ دەبێت ئەو ڕەنجەی ببێتە مایەی بڕینی ئەو مینحەیەی كەپێی دەدرێت وەك بریندارێكی چەكی كیمیایی، دەبێت وەزارەتی كاروباری شەهیدان واز لەو بڕیارەی بهێنێت چونكە رێگاكانی چاكسازیكردن زۆرن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


