لە ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا وێستگەیەکی ئاگرکوژێنەوە بۆ هاوکاریکردنی کۆچبەران تەرخاندەکرێت

0
936

SNN

لە رۆژهەڵاتی پۆڵەندا وێستگەیەکی کۆچبەران بۆ خۆگەرمکردنەوە و پشوو وەرگرتن و پەیداکردنی خواردن، تەرخاندەکرێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە لەم دواییەدا روویان لەو وڵاتە کردووە بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

لەکاتێکدا کۆچبەران لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا ڕووبەڕووی سەرما و برسێتی بوونەتەوە، خەڵکەکەی شارۆچکەی میشالۆوی ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا بڕیاریانداوە یارمەتی کۆچبەران بدەن، ناوەندێکیان لە وێستگەیەکی ئاگرکوژێنەوە کردۆتەوە کە کۆچبەران دەتوانن بۆ خۆ گەرمکردنەوە و خواردن و خواردنەوە ڕووی تێبکەن.

ئەندامی پڕۆگرامی دەسپێشخەری خێزانە بێ سنوورەکان ئورزولا دراگۆن کە سەردانی ناوەندەکەی کردووە وتی ” پێم وایە ئەمە ڕەهەندێکی سیمبولیی هەیە چونکە دەریدەخات ئەم شوێنە شوێنێکی هاوڕێیانەیە بۆ کۆچبەران، ئەم شوێنە و خەڵکەکەشی دەیانەوێت یارمەتی پێشکەش بکەن. خەڵکێکی باشن و دەتوانن ئەوە دەربخەن.”

زۆرینەی کۆچبەرەکان لەنێوان سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندا گیرییان خواردووە، لە خێمەکاندا ڕووبەڕووی سەرمایەکی زۆر بوونەتەوە. پۆڵەنداش دەڵێت لە ماوەی چەند مانگێکی ئەم قەیرانەدا لانی کەم حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندەکەی میشالۆو یارمەتیەکانی وەکو خۆراک و کەلوپەلەکانی دیکەی لە سەرانسەری پۆڵەندا و تەنانەت لە دەرەوەشەوە بۆ دێت. لەگەڵ ئەوەشدا کە شوێنی حەوانەوەی بۆ کۆچبەرەکان دابینکردووە، ناوەندەکە کەلوپەل و خۆراک دەداتە ئەو ڕێکخراوانەی کە یارمەتی کۆچبەرەکانی سەر سنوورەکە دەدەن.

نوێنەرێکی ئۆپۆزسیۆنی پۆڵەندا کلاودیا جاچیرا وتی ” سەرسام بووم بەم دەستپێشخەرییە لە خەڵکی شارۆچکەکەوە، سەرسامم بەو مرۆڤایەتیەی تیایاندایە و ئەوەشی دەیانەوێت بیکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم خەڵکانە.”

چەند سەد مەترێک لە وێستگەی ئاگرکوژێنەوەکەوە، لە خوێندنگایەک، خۆبەخشەکانی سەرانسەری پۆڵەندا بەڕێوبەرایەتی ناوەندێکی دیکە دەکەن کە یارمەتیەکان دەدەنە ئەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی یارمەتی کۆچبەران دەدەن لەسەر سنوورەکە.

ئەم ناوەندە لەلایەن گروپی خێرخوازی ئۆرکێسترای مەزنی کریسمسەوە دروستکراوە، کە ساڵانە یارمەتی کۆدەکاتەوە بۆ کڕینی پێداویستیەکان بۆ نەخۆشخانەکان.

خۆبەخشێکی ناوەندەکە وتی ” لێرە سەرجەم ڕێکخراو و خۆبەخش و چالاکەوانەکان دەتوانن چییان بوێت دەستیان بکەوێت، بۆ نمونە خۆراک، کە ڕاستەوخۆ دەیدەن بە کۆچبەران.”

ئەوانەی ڕەخنە لە حکومەتی پۆڵەندا دەگرن دەڵێن پۆڵەندا نامرۆییانە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا دەکات، حکومەتی پۆڵەنداش دەڵێت بێلاڕوس بەرپرسە لە کۆچبەرەکان چونکە بەشێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتەدان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this