
A picture taken on November 8, 2021 shows migrants at the Belarusian-Polish border in the Grodno region. - Poland on November 8 said hundreds of migrants in Belarus were descending on its border aiming to force their way into the EU member in what NATO slammed as a deliberate tactic by Minsk. (Photo by Leonid Shcheglov / BELTA / AFP) / Belarus OUT
SNN
ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندا کرد بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک.
کریملین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پوتین و مێرکڵ بەتەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لە گرنگی دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی بەپەلە کردووەتەوە بۆ یەو قەیرانی کۆچەی کە لەسەر سنووری بێلاڕوسیا دروستبووە”.
پوتین وتوویەتی کە دەبێت گفتوگۆکانی نێوان بێلاڕوسیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەردەوامی پێبدرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی بارودۆخەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ مێرکڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە پوتین کرد نێوەندگری بکات و فشاربخاتەسەر حکومەتەکەی مینسک بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران.
لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار کۆچبەر، کە بە خەملێندراوی سێ هەزاریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، لە سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


