بیلارووسیا ڕێگەیەکی دیکەی گەشتی هاووڵاتیانی عێراقی داخست بەرەو وڵاتەکەی

کۆچبەر
SNN
هێڵی فڕۆکەوانی بیلارووسی ناوسراو بە “بیلافیا” ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بە هیچ جۆرێک رێگە بە هاووڵاتیانی عێراقی و سوری نادات لە رێگەی تورکیاوە برۆنە وڵاتی بیلارووسیا و بە پێچەوانەشەوە، لەسەر ئەم بابەتەش ئەنقەرەی ئاگادارکردووەتەوە.
پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو کونسوڵخانەی بیلارووسیا لە بەغدا و هەولێر، بە یەکجاری داخرا بەهۆی کۆچی هاووڵاتیانەوە بۆ ئەو وڵاتە و پاشان چونیان بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام گەشتیاران رێگەی نوێیان دۆزیوەتەوە وەک لە ئیماراتەوە دەڕۆن بۆ بیلاروسیا یاخود لە تورکیاوە، لەکاتی ئێستادا حکومەتی بیلارووسی هەردوو رێگەکەی لە هاووڵاتیانی عێراقی و سووری داخستووە.
لەکاتی ئێستادا ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلارووسیادا ماونەتەوە کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 3000 کەس و بەشێکی زۆریان کوردن، وڵاتی پۆڵەنداش ئامادە نییە سنوورەکانی بەرووی ئەو کۆچبەرانەدا بکاتەوە تا بڕۆنە وڵاتی یەکێتی ئەوروپا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



