ژمارەیەک زۆری کۆچبەر لە ئاوەکانی تورکیا و فەرەنسا و بەریتانیا لەخنکان رزگارکران

ژمارەیەک کۆچبەر لە ئاودا
SNN
هێزەکانی چاودێری دەریایی تورکیا لە کەناراوەکانی شاری مەرمەریس لە پارێزگای مۆگلان توانیوانە 22 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان رزگار بکەن، کە بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هێزی دەریایی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بەرەو سنووری تورکیا کرابوون.
لەلایەکی دیکەوە، هێزی دەریایی تورکیا لە هەرێمە ئاوییەکانی شارەکانی فوچا و دیکیلی سەر بە پارێزگای ئزمیر 55 کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە بەهۆی پەککەوتنی بەلەمەکانیان لە دەریادا سەرگەردان بووبوون.
ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکی هەواڵەکەی لەسەر زاری هێزی چاودێری دەریایی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان نەداوە و تەنیا رایگەیاندووە، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی مۆگلان کراون.
ئاژانسهكه ئاماژهی بهوهش كرد، هێزی دەریاوانی فەرەنسا رایگەیاندووە، سێ کۆچبەریان لە ئاوەکانی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ بەریتانیا لە مردن رزگارکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


