هێرش سەلیم “لەبارەی نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی هۆشداری دەدات”

هێرش سەلیم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی زۆر بوونی نەخۆشییەكان و هەروەها زۆری سەردانیكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكان لە ئێستادا مەترسی كەمبونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەكاندا سەریهەڵداوە و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە جدی نەیەنە سەر هێڵ ئەوا لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا مەترسیەكە زیاتر دەبێت و مەترسیش لەسەر ژیانی نەخۆشانی ناو نەخۆشخانەكان دروستدەبێت.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتواندراوە بڕی پێویست دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابینبكرێت و هەروەها لەم وەرزەدا ژمارەیەكی زیاتر لە هاووڵاتیان سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن و هەروەها جۆرە جیاوازەكانی نەخۆشییەكانیش زیاد بوون ئەمە وایكردووە كە ئەو بڕە دەرمانەی لە نەخۆشخانەكاندا هەبووە بەرەو كەمبوونەوەی زیاتر بچێت هاوكات پێداویستی پزیشكی لە ناو نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەرەو تەواوبوون و نەمان دەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كەمبوونەوەی دەرمان و هەروەها پێداویستییە پزیشكییەكان مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەكانیش دروستبووە، هاوكات بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە دابینبكرێت كە پێشتر دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابینكردووە نەیانهێشتووە كەموكورتی لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی ڕووبدات، بەڵام ئێستا پارەیان بۆ خەرجناكرێت بۆیە ئەو كۆمپانیایانەش بریاریانداوە چیتر دەرمان دابیننەكەن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لە زووترین كاتدا حكومەت نەیەتە پێشەوە و بەجدی ئەو گرفتە چارەسەر نەكات، ئەوا كارەسات ڕوودەدات هەر نەخۆشێكیش سەردانی نەخۆشخانەكان بكات ناتواندرێت وەك پێویست چارەسەری پزیشكی بۆ بكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


