“خواست لەسەركارەبا زیادبووە، هەتا خواستیش زیاد بێت پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە”

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا خواست لەسەر كارەبا زیاد لە چوار هەزار و 500 مێگاواتی تێپەڕاندووە لە كاتێكدا بری بەرهەمهیندراوی كارەبا تەنها سێ هەزارو 500 مێگاوات كارەبایە، هاوكات لەم وەرزەشدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما خواست لەسەر بەكار هێنانی كارەبا زیادیكردووە هەتا خواستیش زیاتر بێت كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش كەمتر دەبێتەوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەم وەرزەدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما هاووڵاتیان زیاتر پەنا بۆ بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان دەبەن بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان و شوێنە گشتییەكان، بۆیە لە ئێستادا خواست لەسەر بەكار هێنانی كارەبا چوار هەزار و 500 مێگا واتی تێپەڕاندووە بەرەو پێنج هەزار دەڕوات لەكاتێكدا بڕی بەرهەمهێندراوی كارەبا بریتیە لە سێ هەزار و 500 مێگاوات، ئەمەش وایكردووە كە نەتوانین وەك مانگی پێشوو كارەبا بۆ هاوبەشەكانمان دابین بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دوو هەفتەی پێشوو توانیومانە نزیكەی 22 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین، بەڵام ئێستا ناتوانین ئەو بڕە كارەبایە دابین بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا نزیكەی پێنج یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبامان لەكار كەوتوون كە هەریەكە لەو یەكانە سەرو 100 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن، ئەگەر بەگەڕیان بخەینەوە ئەوا بڕی زیاد لە 500 مێگاوات بۆ كارەبای نشتیمانی زیاد دەبێت بەوەش دەتوانین كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاووڵاتیان زیاد بكەین بەڵام بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەو یەكە لەكار كەوتووانە پێویستیمان بە كاتی زیاتر هەیە.
وتەبێژەكەی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە گوێ لە هەموو كەس و لایەنێك دەگرین كە ڕێگا چارەی نوێ و پێویستمان بۆ دابنێت بۆ زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنداروی كارەبا و هەروەها زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا، هاوكات لە سیستەمی پێوەری زیرەكیش بۆ هەر ماڵێك بڕی 40 ئەمپێر كارەبا ڕێگە پێدراوە ئەمەش بڕێكی زۆرە، بۆیە ئەگەر ئەگەر ئەو 40 ئەمپێرە كەمبكردایەتەوە بۆ بڕی 20 ئەمپێر دەمانتوانی نزیكەی 24 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین، ئەوەش ئەگەرێكی كراوەیە لەبەردەستماندا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


