نوێترین زانیاری لەبارەی بەردەوامی هەڵمەتە ئەمنییەكەی سلێمانی و دەوروبەری

بازگەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە پێناو زیاتر چەسپاندنی ئارامی و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی چەكی بێمۆڵەت و كۆنترۆڵكردنی هەر كارێكی نایاسایی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بێ تابلۆ، هەڵمەتەكانی هێزە ئەمنییەكان لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بەردەومی هەیە، بەرپرسێكی ئەمنی شاری سلێمانیش باس لەوەدەكات هەركات پێویستیكرد هەڵمەتەكە زیاتر بەرفراوان دەكەین و لە قەزا و ناحییەكانیش هەمان هەڵمەت ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی ئەمنی شاری سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو هەڵمەتە ئەمنیەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لەسەر ڕاسپاردەی (قوباد تاڵەبانی) لەناو شاری سلێمانی دەستیپێكردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و بێ سەرەتا و هەروەها چەكی بێمۆڵەت و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە هەوڵی گواستنەوەی چەك دەدەن بەردەوامی هەیە و تاڕادەیەكی زۆریش كاریگەری باشی هەبووە لە زیاتر چەسپاندنی یاسا لە شاری سلێمانی .
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ زۆر سەركەوتووانە كارەكانیان ئەنجام دەدەن و لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیان و شۆفێرانیش هاوكارێكی باشی ئەو هێزە ئەمنییانە بوون، چونكە هەموو لایەك مەبەستیانە یاسا سەروەر بێت، بۆیە هێزەكانمان لە هەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بە ئارامی ژیان بەڕێبكەن.
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی شاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تا ئێستا هەیە هەڵمەتە ناوشاری سلێمانی گرتووەتەوە، بەڵام ئەگەر داوامان لێبكرێت و یاخود بە پێویست بزاندرێت هەمان هەڵمەت لە قەزا و ناحییەكانی دەوروبەری شاری سلێمانیش دەستپێدەكەین وەك ئەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەنجامدرا، ئەوەش لە پێناو كۆتایی هێنان بەهەر كارێكی نایاسایی و زیاتر چەسپاندنی یاسا لە سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


