لە SNNوە زانیاری لەسەر بەردەوامی ناردنی 200 ملیارەکە ئاشکرا دەکرێت

بودجەی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی وتەی ئەندامانی خولی پێشووی لیژنەی دارایی هەرچەندە بە گوێرەی یاسا دەبێت تا پەسەند كردنی بودجەی ساڵی 2002 عێراق بەردەوام بێت لەناردنی پشكی هەرێم بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی بەسەر عێراقدا هاتووە پێناچێت، عێراق لە ساڵی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی هەبێت، لە هەردوو ئەگەری بوون و نەبوونی بودجەدا عێراق دەبێت پشكی هەرێم دابین بكات، هاوكات ناردنی 200 ملیارەكەش تاكۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیەش كار بە یاسای یەك لەسەر 12 دەكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەخولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN ی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا ڕوونە ئەوەیە كە هێشتا كاتێكی دیاریكراو نییە بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق چونكە بەگوێرەی یاسا دەبێت ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندبكرێن، پاشان دەستبكرێت بە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، لەكاتێكدا دەبوو لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 ی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكردایە.
ئاماژەی بەوەكرد، هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستیەن كە ساڵی 2022 عێراق پرۆژەیاسای بودجەی نابێت، بۆیە لەو حاڵەتەدا ئەگەر ساڵی داهاتوو عێراق نەیتوانی پرۆژە یاسای بودجە ئامادەبكات، ئەوا بەپێی یاسا دەبێت كار بە یاسای یەك لەسەر 12ی بودجە بكرێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجەی نوێ پەسەند دەكرێت، بەوجۆرەش تا پرۆژەیای نوێی بودجە پەسەند دەكرێت دەبێت ناردنی 200 میار دینارەكەی هەرێمیش بەردەوام بێت.
لەلایەكی دیكەوە د. جەمال كۆچەر، كاندیدی دەرچووی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی لە نیوان هەرێم و بەغدا كراوە ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت تا ئەو كاتە هیچ گرفتێك لە ئارادا نابێت، بەڵام لەدوای ئەو وادەیە دەبێت پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022 پەسەند بكرێت و جارێكی دیكە پشكی هەرێم دیاری بكرێت و ڕێككەوتنی سیاسی لەبارەوە بكرێت، ئەگەر ئەوەش نەكرا هەتا ئەم كابینەی حكومەتە لەسەر كاربێت ئەوا ناردنی 200 ملیارەكەش بەردەوامی دەبێت چونكە ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئەم كابینەی حكومەتی عێراقە كراوە كە لە ئێستادا لەسەر كاران.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


