“مانگی رابردوو داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی”

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: بە بەڵگە دەیەسەلمێنم كە تا مانگی ڕابردووش ئەو داهاتەی كە دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە كاتی خۆیدا و ئەو بڕەی كە بۆ سلێمانی دیاریكراوە لەكاتی خۆیدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە، بۆیە هەر قسەوباسێك بكرێت گوایە سلێمانی داهاتەكان ڕادەست ناكات بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی من كردوومە تا مانگی ڕابردووش ئەو داهاتەی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كۆكراوەتەوە و دەستكەوتووە سەرجەمی لەكاتی خۆیدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە بە بێ دواكەوتن، هەركەسێكیش دەڵێت وانییە بە بەڵگەوە بۆ هەموو لایەكی دەسەلمێنم كە داهاتی ناوخۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو لەكاتی خۆیدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: جگە لەوەی كە سەرجەم داهاتەكانی لەكاتی خۆیدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراونەتەوە لە هەمان كاتیشدا ئەو ڕێژەی كە دانراوە دەبێت پارێزگای سلێمانی دابینی بكات كە بریتیە لە ڕێژەی لە %43 وەك خۆی دابینكراوە و هاوكات لە پارێزگای هەولێر و دهۆكیشەوە لە %57 تەمویلی وەزارەتی دارایی كراوە هیچ گرفتێك لەوبارەیەوە لە ئارادا نەبووە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: هینانەكایەی هەر قسەوباسێك كە گوایە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت و یان دوادەكەوێت و كەمیكردووە، بۆ بەلارێدا بردنی ڕای گشتییە، چونكە هەرمانێگ مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت ئەوە دەكەنە بیانوو گوایە پارێزگای سلێمانی داهاتەكانی نەگەڕاندووەتەوە لەكاتێكدا لەوەتەی نرخی نەوت بەرز بووەتەوە بۆ سەرو 80 دۆلاروەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم مانگانە 350 ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی دارایی دابیندەكات بۆ ئەوەی لە دابەشكردنی مووچە خەرجبكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


