
SNN
یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە رايگەياند: “لەو ھەنگاوەی کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتیی تۆپی پێ بۆ خانمان لە ساڵی 2017 وە بۆ ئێستا نراوە، پلەی یەکی خولی تۆپی پێی خانمانی سعوودیە لە 22ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات“.
یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “خولەکە لە ئەمساڵدا لە 22ی تشرینی دووەم و لە سێ شار (ریاز، جیددە، دەممام) و بە بەشداری 16تیپ و بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت و پلانی ئەوە دانراوە کە قۆناغی کۆتایی لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا لە یاریگای شاری وەرزشیی شا عەبدوڵڵا لە شارى جیددە ئەنجامبدرێت”.
لەلای خۆیەوە، یاسر ئەلمسھل سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە، وتی: “سەرجەم رێکار و رێکخستنەکانی پێویست بۆ خولەکە تەواو بووە”.
شانشینی عەربستانی سعوودیە، چەندین گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینیێت بەو یاسا و دابونەرێتییە فەرمییەی کە ساڵانێکە پەسەند کراوە. چەندین گۆڕانکاری لە سەروویانەوە لێخورینی ئۆتۆمبێل لەلایەن خانمانەوە، ئامادەبوون خانمان لەناو یاریگاکانی تۆپی پێ و رێگەپێدان بۆ ئەنجامدانى چەند پيشەيەكى تايبەت بە پیاوان جێبەجێكراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


