ئەگەری رێککەوتنێکی سیاسی بەهێز هەیە لە نێوان کورد و سونەو سەدر

سەدر و حەلبوس
SNN
هاوپەیمانی سەدر، هۆکاری چاوپێکەوتنەکەی نێوان موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم ئاشکرادەکات.
عیسام حسێن، یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر بە میدیای نزیک لە موقتەدا سەدری راگەیاند: دیدێک هەیە بۆ دروستکردنی پرۆسەیەکی سیاسی نوێ لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق، لەسەر ئەم رێککەوتنەش کورد و سونە هاوڕان، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی دیکەی شیعەش پاڵپشتی ئەم پرۆسە سیاسییە نوێیە دەکەن، کە خۆی دەبینێتەوە لە زۆرینەی گەلی عێراق.
عیسام ئاماژەی بەوەشکرد: سەردانەکانی ئێستای سەدر بۆلای لایەنەکان، لە دیدی زۆرینەی نیشتمانییەوە دێت کە سەدر زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، دەیەوێت تەواوی لایەنەکان بەتایبەتی سونە و کورد قایل بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تا خزمەت بە عێراق بکەن، نەک چەند کوتلەیەک پێکەوە رێکبکەون، ئەوکاتە دەبێتە دروستبوونی چەند حکومەتێکی بچووک لە نێو یەک دەوڵەتدا، کۆبوونەوەی سەدریش لەگەڵ حەلبوسیدا هەر بۆ ئەو نیازە بووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


