
SNN
پارێزگاری سلیمانی لە يادی رۆژی سلێمانيدا رايگەياند: “ئەم شارە، لە ئەمڕۆدا پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینە و گێڕانەوەی متمانە و یەکترقبوڵکردنی لۆژیکیی و پەرەپێدانی ئابوریی سەوزو تێپەڕاندنی نائومێدییەکان”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت ” ئێستا سلێمانی؛ کەلە بنەڕەتەوە بۆ پایتەخت بنیاتنراوە؛ پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبیی لەسەر ئاستی جیهان و ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتیی ئەوروپایە بۆ وزە نوێکان و ژینگە”.
دەقی پيرۆزباييەکەی:
هاووڵاتیانی جوامێرو خۆشەویستی سلێمانی و کوردستان..
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی ڕۆژی سلێمانیتان لێدەکەین، ڕۆژی ئەم دەڤەرەی قوڵایی مێژویی و شارستانێتیی بۆ زیاتر لە شەست و پێنج هەزار ساڵ دەگەڕێتەوەو بە هەوڵی مەردانەی بابانییەکان و هاوکارەکانیان و گوندە نازدارەکانی ئەو سات و سەردەمەی سلێمانی؛ ئیبراهیم پاشای بابان دەستی بەبنیاتنانی سلێمانی کردو پایتەختی میرنشینی بابانی لە قەڵاچوالانەوە بۆ سلێمانی گواستەوە.
ئەم شارەیان وەک شارێکی هاوچەرخ لەسەر بنەماکانی پیشەسازیی و بازرگانیی و ڕۆشنبیریی بنیاتناو، بە منەوەرەکانی وەک نالی و سالم و کوردیی زمانی بەم کوردییە شیرینەی پژا، دواتر بنەما شارستانییە نوێکانی وەک پەروەردەو فێرکردن و هونەرەجوانەکان و ئامادەیی و بەشداریی ژنانی بۆ زیادکرا.
لەو ڕۆژەوە سلێمانی وەک دڵێک لێدەدات زیندوێتیی و بەهرەو داهێنان و هێزو ورە لە جیاوازییەکانی خۆی و لە دەرفەتی ئازادییەکان و لە خۆنوێکردنەوەو کرانەوە و چاولەئایندەبوون وەردەگرێت و باڵای کوردستان بەرزتر دەکات.
ئەم شارە؛ لە ئەمڕۆدا پێویستی بە سەقامگیریی ڕاستەقینەو گێڕانەوەی متمانەو یەکترقبوڵکردنی لۆژیکیی و پەرەپێدانی ئابوریی سەوزو تێپەڕاندنی نائومێدییەکان و ڕۆشنکردنەوەی ناڕۆشنییەکانی چارەنوس و ئایندەو خزمەتکردن و بوژانەوەو گەشەپێدانی زۆرتر و دادپەروەریی و پاراستنی ئازادییەکان و خۆخوێندنەوەو خۆدۆزینەوەو خۆناسینەوەو پشتبەخۆبەستنی زۆرتر هەیە.
ئێستا سلێمانی؛ کەلە بنەڕەتەوە بۆ پایتەخت بنیاتنراوە؛ پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبیی لەسەر ئاستی جیهان و ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتیی ئەوروپایە بۆ وزە نوێکان و ژینگەو هاوتای فیدراسیۆنی شارەوانییەکانی ئیتاڵیاو دەیان شاری پارچەکانی تری کوردستان و دەوڵەتانی ناوچەکەو جیهانەو ئەندامی کارای کۆنگرەی نێودەوڵەتیی تەندروستیی چارەسەرسازییەو لەسەر نەخشەی قوربانیدان و کرانەوەو کشتوکاڵ و شوێنەوارو گەشتوگوزارو پیشەسازیی و بازرگانیی و ژینگەو کولتوری جیهاندایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


