
SNN
مەلا بەختيار لە بارەی وردەکاری چارەسەرکردنی لە ئەڵمانيا رايگەياند: “36 بتڵ ئاويان تێکردووم بۆ تەعقيمکردنی لەشم و ئەو پرۆسەيە هەر دوو ڕۆژ جارێک ئەنجامدەدرا”.
ئەمڕۆ يەکشەممە، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيدا وردەکاری ژەهراويکردنی لە ناو يەکێتييەوە خستەڕوو، هاوکات باسی لە پڕۆسەی چارەسەرکردنی کرد لە ئەڵمانيا.
مەلا بەختيار ئاماژەی بەوە کرد: “لە ڕێگەی خواردنەوە ژەهرخوارد کراوم، ئەو ژەهرەی پێمدراوە لە ناو پلازمای خوێنمدا بووە کاريگەرييەکەی وەها بووە کە پاش ماوەيەک توشی جەڵدەم بکات، بەڵام پزيشکەکان هەموو پلازمای لەشميان دەرهیناوە و دووبارە پلازمای نوێيان تیکردوومەتەوە”.
دەشڵێت “لەو ماوەی کە چارەسەرم وەرگرتووە 36 بتڵ ئاويان تێکردووم بۆ تەعقيمکردنی لەشم و ئەو پرۆسەيە هەر دوو ڕۆژ جارێک ئەنجامدەدرا”.
وتيشی “ژەهرخواردکردنەکەم بە دوو سێ مانگ پێش رووداوەکانی هەشتی تەمووز بووە، لەلايەن کەسێکەوە زانياريم پێدراوە کە لە ناو دەزگای زانيارييەوە ژەهرخوارد کراوم”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



