چیتر کەس لە سلێمانیدا ناتوانێت لە سەرپێچی خێرایی ڕزگاریبێت

0
2274

SNN

دوای ماوەیەكی زۆر لە دانانی چەندین كامێرای تۆماركردنی خێرایی جێگیری هاتووچۆ لە سلێمانی بەڵام تا ئێستا ئەو كامێرایانە بە فەرمی نەكەوتوونەتە كار، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیش نوێترین زانیاری لەبارەی بەگەڕخستنی ئەو كامێرایانە دەخاتەڕوو ئاماژە بەوەدەكات لەمەودووا دووری نێوان دوو كامێرای جێگر ئەژمار دەكرێت.

موقەدەم دانا فاتیح بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەستیكردووە بە دانان و بەگەڕخستنی كامێرا جێگیرەكانی ناو شاری سلێمانی، بەجۆرێك كە ئەو كامێرانەی كە دادەنرێت رێژەی خێرایی نێوان دوو كامێراش بەسەرپێچی ئەژمار دەكات واتە شەقامێك كە زۆرترین خێرایی تێدا 60 كم بێت وئەوا لەدوای تێپەڕبوونی كامێرای یەكەم تا كامێرای دووەم لەسەر هەمان خێرایی تۆمار دەكرێت ئەگەر شۆفێرەكە خێراییەكی زیادتر بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی نێوان كامێرای یەكەم و دووەم دیاریكراوە بە نموونە ئەگەر لەسەر شەقامێكی 60 مەتری نێوان كامێرای یەكەم بۆ كامێرای دووەم بە پێنج خولەكە تەواو ببێت هاوكات شۆفێرێك بە چوار خولەكە یان كەمتر لە پێنج خولەكەك ئەو ماوەیە ببرێت ئەوا هەر بە سەرپێچی بۆ ئەژمار دەكرێت.

ئەو بەرپرسەی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تا ئێستا جێبەجیكراوە تەنها خێرایی ئۆتۆمبێل لەیەك كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوی تۆمار كراوە، بەڵام لەمەودووا ماوەی نێوان دوو كامێرا پەیڕەو دەكرێت لە دیاریكردنی خێرایی و تۆماركردنی سەرپێچی شۆفێران.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this