
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگیراوە بە وتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هۆكاری ڕاگرتنی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە حكومەتی عێراق ناردنی سپی بۆ هەرێم ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە تەنها بەزارەكی بووە و هیچ نوسراوێكی فەرمی واژۆ نەكراوە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان ڕاگیراوە و هێشتا بەشێكی زۆری هاووڵاتیان و شاروشارۆچكەكانی كوردستان ماون نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت، بۆیە لە بەدواداچوونمان دەركەوت كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا حكومەتی عێراق ناردنی نەوتی سپی ماڵانی بۆ هەرێم ڕاگرتووە هاوكات هەرێمی كوردستانیش بڕی پێویست لە نەوتی سپی بۆماڵان دابیننەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هیچ نوسراوێك نییە كە حكومەتی عێراق پابەند بكات بە بەردەوامی ناردنی نەوتی سپی و بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان بۆخۆی سەر بەخۆ مامەڵە لەگەڵ مەلەفی نەوت دەكات و خاوەن پاڵاوگەی خۆیەتی بەڵام ناتوانێت پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لە نەوت و بەنزین دابین بكات.
لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا كۆگاكانی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی هیچ بڕە نەوتێكیان تێدا نییە تا دابەشبكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا و چاوەڕێی حكومەتی عێراقی دەكرێت بۆ ئەوەی نەوتی سپی بنێرێت بۆ ئەوەی دابەشبكرێت بەسەر ناوچەشاخاوی و شاروشارۆچكەكاندا بەڵام دیار نییە كەی حكومەتی عێراق نەوت بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەوەش لەكاتێكدا یەكە ماوەی هەفتەیەكە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی ڕاگیراوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



