
پەرلەمانی-کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە هێزەكانی پێشمەرگە و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان داوایان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان ببن.
باڵامبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی پێدانی زانیاری پێویست لەسەر خانەنشینی هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە هێزەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ ژمارەیەك لەئەندامانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان واژۆمان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ دانیشتنی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پلە بەرزكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران واژۆیان لەسەر یاداشتەكە كردووە كە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی داوای بانگهێشتی هەردوو وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگەیان كردووە 38 پەرلەمانتارن لە فراكسیۆنە جیاوازەكان، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان ئەو دوو وەزیرە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان ببن.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، یاداشتەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە و ئەركی ئەوانە رێكارەكانی دیكەی خستنە بەرنامەی كارو هەروەها ناردنی بانگهێشت بۆ ئەو دوو وەزیرە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، مەبەستیشمانە لە ئەگەری ئامادە بوونی ئەو دوو وەزیرەزۆرترین گفتوگۆ لەبارەی بابەتەكانی پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی ئەفسەرانی پێشمەرگە و خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجام بدەین و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



