“قەيس خەزعەلی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووە و بەڵگەی ساختەکاری پێدا”

SNN
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی شیعه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پیشوه‌خته‌ی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یەکی نوسینگەی قەيس خەز عەلی ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق: خەز عەلی لەگەڵ جنين پلاسخارت کۆبووەتەوە، لە ديدارەکەدا به‌ڵگه‌ی له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان له هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی پلاسخارت كردووه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه له باره‌ی پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق له‌كاتێكدا تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
خه‌زعه‌لی كه له لیستی سزاكانی ئهمریكادایهو نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه دوای هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند: سێرڤه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له ئیماراتی عه‌ره‌بی بووه و له‌وێوه هه‌ڵبژاردن ساخته كراوه، دواتر له‌م قسه‌یه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه‌و جین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت ساختهكارییهكانهوه بووه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



