نزار مەحمود: بزوتنەوەی گۆڕان خۆی لە قەیرانەكانی ڕزگار دەكات و بڕیاری گرنگ دەدرێت

گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات ڕەشنوسێكی پرۆژەیەكمان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی گرنگی جڤاتی نشتیمانی ئەنجام بدەین و لە كۆبوونەوەیەدا بڕیاری گرنگ بدەین بە ئاراستەی ڕزگار كردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەو قەیرانەی تێی كەوتووە، جەختیش دەكاتەوە تا ئەوكاتەی ڕێكخەرێكی نوێ هەڵدبژێرین (عومەری سەیدعەلی) بەشێوەی كار بەڕێكەر لەپۆستەكەی بەردەوام دەبێت.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕن بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی ئەو قەیرانەی كە بەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕانی گرتووە ڕەشنوسی پرۆژەیەكی گرنگ و باشمان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی جڤاتی نشتیمانی دەنگی لەسەر بدرێت و ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری بكەین، چونكە ناكرێت درێژە بەم دۆخەی ناو بزوتنەوەی گۆڕان بدرێت لە كاتێكدا ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبینەوە، مەرج نییە لەو كۆبوونەوەیەدا رێكخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێرین، چونكە ڕاستە لە ئێستادا ( عومەری سەیدعەلی) و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستیان لەكار كێشاوەتەوە، بەڵام تا ئەوكاتەی ڕێكخەرێی نوێ و ئەندامانی نوێی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرین ئەوان بەشێوەی كاربەڕێكەر لە پۆستەكانی خۆیان بەردەوامن.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیار نییە كە كێ جێگەی (عومەری سەیدعەلی) وەك ڕێكخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێتەوە، بەڵام لەوە دلنیابووینەتەوە كە جارێكی دیكە ( عومەری سەیدعەلی) خۆی بۆ هیچ پۆستێكی ناو بزوتنەوەی گۆڕان هەڵنابژێرێتەوە، چونكە جاری پێشووش هەربۆخی حەزی نەدەكرد ببێتە ڕێكخەری گشتی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


