
ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ
SNN
سه‌رۆکی بێلاڕووس رایگەیاند: ناخوازن به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌وڵی كۆچدان بۆ ئه‌ورووپا كێشه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا دروست بێت و ئەگەر ئەو وڵاتە رێگە بدات ئامادەين بە فڕۆکە کۆچبەران دەگوازينەوە بۆ ئەڵمانيا.
ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سەرۆکی بێلارووس له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپی كاری ده‌ستوور، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ره‌وشی سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی و پۆڵه‌ندا كرد و رايگەياند: “پۆڵه‌ندا هه‌م له ناوخۆ هه‌میش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپادا كێشه‌ی هه‌یه، ئێمه كێشه ناخوازین له‌سه‌ر سنووره‌كانمان به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌وه بۆ ئێمه زیانه”.
هه‌روه‌ها جه‌ختی لهوەكردهوه: لایه‌نی بێلاڕووس هه‌موو كارێكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ر سنوور دروست نه‌بێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئاماده‌ی هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه له چوون بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
وتیشی: “ئێمە ئامادەین هەر کەسێک سەرفڕۆكه بخه‌ین به فڕۆکەکانی بێلاڤیا (هێڵی ئاسمانی بێلارووس)یشه‌وه کە بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، بەڵام دەبێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئەو کەسانە زۆر ئینكارن هیچ کەسێك نایەوێت بگەڕێتەوە، كارێكی جێگره‌وه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه قایل بكه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان”.
لوكاشینكۆ ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ی شاری میونخی ئه‌ڵمانیا پێشنیازی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر سنووری كردووه و وتی: “ئه‌گه‌ر پۆڵه‌ندا رێگه بدات، ئه‌وا رێڕه‌وێك دهكەينهوه و به فڕۆكه ئه‌و كه‌سانه ده‌به‌ينه میونخ”.
له هەشتی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان ژن و منداڵن و له عێراق و سووریاوه كۆچیان كردووه له سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا له چاوه‌ڕوانیدان بۆ كۆچكردن بۆ ئه‌ورووپا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


