
SNN
ئەمڕۆ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك، بە بەشداری بەرپرسانی باڵای هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی عێراق و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی بەڕیوەدەچێت.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا د.بەرهەم ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕیواز فايەق سەرۆکی پەرلەمان بەشدارن و كۆڕبه‌نده‌كه ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت.
کۆڕبەندەکە لە چوار پانێڵ پێکدێت:
پانێڵی يەکەم: بە ناونیشانی “رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گۆڕانكاریدایه: بردنه‌وه و پاراستنی ئاشتی” پێشکەش دەکرێت، هه‌ر له پانێلی یه‌كه‌م، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراقی، وتاری تایبه‌تی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
دواتریش هه‌ریه‌ك لە رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ره‌حیم ئه‌بوڕه‌غیف وتاریان دەبێت.
پانێڵی دووەم: به ناونیشانی “ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: ره‌هه‌نده‌كانی بنیاتنانی ئاسایشی هه‌رێمی” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەریەک لە فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌لید ئیسماعیل، باڵیۆزی میسر، زه‌ڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریكا، د. ئیلهام فه‌خرۆ له زانكۆی ئێكسێتهر و د. دالیا داسا، له سه‌نته‌ری بیركلی زانكۆی كالیفۆرنیا به‌شدار ده‌بن.
پانێڵی سێيەم: له‌لایه‌ن د. كارین یۆنگ، له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هه‌ریه‌ك له د. ڤاندا فێلباب له په‌یمانگه‌ی بروكینگز، د. ته‌ها ئۆزهان، له په‌یمانگه‌ی ئه‌نقه‌ره، د. فێردریك وێری، له كارنیهیج ئیندۆومێنت بۆ كاروباری ئاشتی جیهانی، عه‌دنان ته‌باته‌بائی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جێبه‌جێكاری به‌شدار ده‌بن.
پانێڵی چوارەم: له پانێلی چواره‌مدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


