کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرينەکان سکاڵايان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکرد

SNN
جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، رايگەياند: سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو وەزارەت تۆماردەکەين.
جەمیل هەورامی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین و لە رێگەی بەشی یاساییمانەوە لە دادگەی کارگێڕی سکاڵا لە دژی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری و پێشمەرگە تۆمار بکەین”.
جەمیل هەورامی وتیشی: “هۆکاری سکاڵاکە ئەوەیە بەپێی یاسای ژماری 38ی ساڵی 2007ی خانەنشینی پێشمەرگە، کە سەرەتا چوار ساڵیان پەکخست و دواتر جاش و موستەشارەکانیان هاوتاکردووە لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەی بە کردەیی پێشمەرگە بوون و بۆ ئەوانیش ساڵێک خزمەتی پێش راپەڕین بە دوو ساڵ هەژمارکراوە، کە ئەمە نادادییە و قبوڵی ناکەین ئەو جاش و موستەشارانەی بەعسی بوون وەکو ئێمە بە پێشمەرگە هەژماربکرێن و خانەنشین ببن بە پلەی لیوا و پلەی دیکە”.
بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان “ئێمە نزیکەی 18 هەزار ئەنداممان هەیە و بەناوی هەموو پێشمەرگە دێرینەکانەوە ئەو سکاڵایە تۆماردەکەین”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



