
جوتيار عادل
SNN
جوتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا دەڵێت: “حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێخی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووه”.
راشيگەياندووە: “هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو راستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە راستییەوە.”
دەقی راگەيەندراوەکە:
دەقی راگەیێنراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچبەران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە ڕاستییەوە.
حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.
حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات کە هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
33 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
33 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
2 hours لهمهوپێش



