بەڵێندەرانی سلێمانی زیاد لە 90 ملیار دیناریان لای حكومەتە و بۆیان خەرجناكرێت

ناجی شێخ عزەدین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ماوەی پێنج ساڵە بڕی زیاد لە 90 ملیار دیناری ژمارەیەك لە بەڵندەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی یەو حكومەتی هەرێم ئامادە نییە ئەو پارانەیان بۆ خەرجبكاتەوە ئەوەش گرفتی بۆ بەڵێندەران دروستكردووە، هاوكات پارەی زیاد لە 200 پرۆژەی بەڵێندەرانیش خەرجنەكراوە.
ناجی شێخ عزەدین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئێمە وەك بەڵێندەران لەكاتی خۆیدا و بەگوێرەی توانای خۆمان چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێكردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادە نەبووە بڕی تێچووی سەرجەم پارەی پرۆژەكانمان بۆ خەرجبكات، بەجۆرێك لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاد لە 90 ملیار دیناری بەڵیندەرانی سلێمانی لای حكومەتی هەرێمە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەت ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو بەڵندەرانەمان خەرجبكاتەوە ئەوا هاوكارێكی باش دەبێت بۆ بەڵندەران بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەواونەكراوەكان، بۆ ئەومەبەستەش چەندین جار لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە كە ئەو بڕی 90 ملیار دینارمان بۆ خەرجبكاتەوە بەڵام حكومەت ئامادە نییە وەڵامی داواكارییەكانمان بداتەوە.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەو 90 ملیار دینارەی كە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لای حكومەتە و بۆمان خەرجنەكراوە هاوكات لەسەر پارەی پترۆدۆلار بڕی 65 ملیۆن دۆلاریشمان لەلای حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە پارەی 206 پڕۆژەیە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا و 174 كۆمپانیایە هەستاون بە جێبەجێكردنیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


