
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ( جەمیل هەورامی) سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان باری تەندروستی تێكچوو ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی و دانانی شەبەكەو باڵۆن لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسە نزیكەكانی جەمیل هەورامی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دوای دروستبوونی ئازارێک لە جەستەی جەمیل هەورامی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین سەردانی نەخۆشخانەی كرد پاش پشكنین پزیشكەكان بۆیان دەركەوتووە كە یەكێك لە دەمارەكانی دڵی گیراوە بۆیە بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری خێرایان بۆ داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دانانی شەبەكە و باڵۆن بۆ ( جەمیل هەورامی) لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و كەمێك پێش ئیستا نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕێندراوەتەوە ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی.
جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و بەرپرسی پێشووتری مەڵبەندی نۆی شارەزوور و یەكێك لە سەركردە دیارەكانی ناو یەكێتییە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



