ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنرا

گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوویەوە كە تیایدا باس لە چەندین پرسی گرنگ و تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەكە كرا، یەكێك لە ئەندامانی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بۆ SNN ئاشكرا دەكات.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشدار لە كۆبوونەوەكە بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تەرخانكرابوو بە پەسەندكردنی پرۆژەیەكی تایبەت لەبارەی چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی ئۆرگانە جیاوازەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان و هەروەها پرسی ئاشتكردنەوەی ئەو ئەندام و هەلسوڕاوانەی كە لەماوەكانی ڕابردوو لە بزوتنەوەی گۆڕان نیگەران بوو لەماڵ دانیشتوون پەیوەندییان بە هیچ هێزێكی دیكەوە نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا كە لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت و لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو ئەندام و هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە داوایان لێبكرێنەوە بێنەوە ناو ڕیزەكانی گۆڕان و دەستبكەنەوە بە كاروچالاكییەكانیان و بزوتنەوەی گۆڕان بە هی خۆیان بزانن، هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرۆژەیەكی گشتگیریش پەسەند كرا كە ناوەڕۆكەكەی بریتیە لە پێداچوونەوەی تەواوەتی بە سەرجەم ئۆرگانە جیاوازەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و دووبارە ڕێكخستنەوەیان.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەوەشكردەوە، ئەو لیژنەیەی ئەمڕۆ پێكهێندرا تەنها لەگەڵ ئەو ئەندام و هەڵسوڕاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە كە ماوەیەكە لە بزوتنەوەكە دوور كەوتوونەتەوە بەڵام پەیوەندییان بە هیچ حزب و لایەنێكی دیكەوە نەكردووە و پرۆژەشیان هەبووە بۆ دووبارە هەستاندنەوەی گۆڕان، بۆیە لەدوای ئەو 10 ڕۆژە جارێكی دیكە جڤاتی نشتیمانی كۆدەبینەوە بڕیاری گرنگ دەدەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


