منداڵێكى نهخۆش له یهكێك له نهخۆشخانهكانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی رايگەياند: ماوەی هەفتەیەكە ڕێژەی توشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە، پێدەچێت هۆکاری کەمبوونەوەکە دروستبوونی بەرگريبێت لە لەشی منداڵاندا.
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە حاڵەتەكانی توشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا و هەروەها پەتای وەرزی زۆر زیادیكردوو و كار گەیشتە ئەوەی لە بەشێكی نەخۆشخانەكان جێگە نەما و تەنانەت ئێمە پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەكانیشمان كرد بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، بەڵام ماوەی هەفتەیەكە خۆشبەختانە ڕێژەی توشبوونی منداڵان بە نەخۆشی كۆرۆنا و پەتای وەرزی بۆ لە %40 كەمیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ ئەوەی كە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی كەمیكردووە لەناو منداڵانیشدا بەهەمان شێوە ئەو حاڵەتانەشی كە پێویستە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێن ئەوانیش بەهەمان شێوە كەمیان كردووە، بۆیە دابەزینی ئەو ڕێژەیە گومان دەكرێت كە پەیوەندی بە دروستبوونی بەرگری لەشی منداڵانەوە هەیە بۆ ئەو نەخۆشی و پەتایانە، هاوكات گۆڕانی كەش و هەواش بۆخۆی كاریگەری باشی دەبێت لەسەر زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون چونكە پێشتر هەوایەكی ساردوو وشكی هەبوو بەڵام ئێستا كەشو هەوا تاڕادەیەك شێدارە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بە دڵنیاییەوە كە ئێمە پێشتر پێشنیازی داخستنی دەرگای قوتابخانەكانمانكرد بۆ ئەوە بوو كە ڕێگری بكەین لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە، چونكە لە حاڵەتی زۆر ناچاریدا نەبێت پێشنیازی داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەكان ناكەین و خۆشمان بە داكۆكیكاری سەرسەختی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن دەزانین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


