تەندروستی عێراق ” هێشتا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بڵاونەبووەتە”

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ئهمڕۆ شەممە، رایگەیاند: عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕوونیشیكردهوه دوو فاكتهر هەن کە یارمەتی چوونە ناو شەپۆلی چوارەم دەدەن ئهوانیش بریتیین له پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنەكانى خۆپارێزى و خۆدزینەوە لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە، هاوکات داواش لە هاووڵاتیان دەکات ڤاکسینەکە وەربگرن بۆ ئەوەی لە مەترسی شەپۆلی چوارەم دوور بکەونەوە.
دکتۆر ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستیی گشتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “عێراق تا ئێستا نەچوەتە ناو شەپۆلی چوارەمەوە، زیادبوونی ژمارهى تووشبووان نیشاندەری هاتنە ناوەوەی شەپۆلی چوارەمە، بۆیە ئامارى ڕۆژانەى تووشبووان لە یەک ئاستدا ماونەتەوە و زیادی نەکردووە”.
وتیشی “وەزارەتەکە توانای چاودێریکردنی نەخۆشیە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە، بۆیه تا ئێستا عێراق لەسەر چینە کۆنەکانی کۆرۆنایە”.
عەبدولئەمیر داوای لەهاووڵاتیان کرد کە، بچن بۆ سەنتەرەکانی کوتان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، تەنانەت ئەگەر شەپۆلی چوارەمیش بگات ئهوه نیشانەکانی تووشبوون سووك دهبێت، دووپاتیشیكردهوه، ڤاکسین لە هەموو بنکە تەندروستییەکان بە زۆری لە بەردەستدایە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



