ئەو کۆچبەرانەی لە لیبیا گیریانخواردبوو ئەمڕۆ دەگەنەوە سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژە بەوەدەكات بە هەوڵی بەردەوامی ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پاش مانەوەیان بۆ ماوەی دوو مانگ تواندرا كاری پێویست بۆ گەڕانەوەی ئەو 40 كۆچبەرە كورد بكرێت كە لەشاری بەنغازی لیبیا گیریان خوارد بوو، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرجەمیان دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاواڕەو پەنابەران بە SNNی رایگەیاند: وەك هەمیشە لە ڕابردوودا ( قوباد تاڵەبانی) زۆر بەدڵسۆزانە هاوكار و هەماهەنگمان بووە لە چارەسەر كردنی كێشەی كۆچبەرانی كورد و هەروەها گێڕانەوەی تەرمی كۆچبەران لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، ئەمجارەش هاوكارێكی باشمان بوو لەچارەسەر كردنی گرفتی 40 كۆچبەری كورد كە ماوەی دوو مانگە لە شاری بەنغازی لیبیا گیریان خوارد بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە هەوڵی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ ئەو 40 كۆچبەرە كوردە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلیمانی لە لایەن كەسوكارەكانیانەوە پێشوازییان لێدەكرێت و سەرجەمیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لەماوەی ئەو دوو مانگەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە دەستبەسەركرابوون.
گێڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە بە هەوڵی قوباد تاڵەبتنی لە كاتێكدایە كە لەماوەكانی ڕابردووشدا بەهەمان شێوە بە هەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی تواندراوە كە گرفتی دەیان كۆچبەری كورد لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و وڵاتانی دیكەی ئەوروپی چارەسەر بكرێت و هەروەها توانیویشیەتی لەسەر ئەركی خۆی تەرمی دەیان كۆچبەری كورد بگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان و ڕادەستی كەسوكارەكانیان بكرێتەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026 -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026 -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



