میلیشیاکانی عێراق خۆیان بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا ئامادەدەکەن

SNN
ئاژانسی هەواڵی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی رایگەیاندووە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لێکدەدەنەوە، هۆشداری دەدەن لەوەی لەکاتێکدا کە ئەگەر لەو وادەیەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، نەکشێنەوە، ئەوا هێرش دەکەنەسەریان.
ئەبو عەلا وەلائی فەرماندەی هێزی کەتائیب سەید شوهەدا، هەفتەی رابردوو بانگەوازێکی کردووە بۆ کۆکردنەوەی خۆبەخش بەمەبەستی هێرشکردنەسەر هێزی ئەمریکی لە عێراق، لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ وەک واشنتن و بەغدا رێککەوتوون لەسەری.
وتەبێژێکی ئەو هێزە، بەناوی شێخ کازم فیردۆسی لەسەر ئەو بابەتە بە ئاژانسە ئەمریکییەکەی وتووە کە تا پێرێ نزیکەی 45 هەزار خۆبەخشیان کۆکردووەتەوە کە ئامادەن هێرش بکەنەسە ئەو هێزە ئەمریکیانەی کە لە وادەی خۆیدا عێراق جێناهێڵن.
دەشڵێت چەند رێکخراوێک ئامادەییان دەربڕیووە بۆ هاوکاریکردنمان لە هێرشەکاندا کە ژمارەی چەکدارەکانیان لە نێوان هەزار بۆ هەزار و 500 دەبێت، ئەوەش ئاشکرادەکات کە ئەو چەکدارانە پێشتر لە ریزی میلیشیاکانی سەر بە سەدر شەڕیان کردووە یاخود داعش بوون.
هەروەها وتیشی: “ژنانیش داوایان کردووە کە بەشداری بکەن لەو هێرشەدا بەڵام ئەم جۆرە داواکارییانە وەرناگیرین”.
کەتائیب سەید شوهەدا کە ساڵی 2014 لە عێراق دروستبووە، لە بنەڕەتدا شەڕی داعشی دەکرد، لەکاتێکدا ئێستا ئامادەیە پاشماوەکانی داعش بهێنێتە ریزەکانی خۆی لەپێناو ئامانجە گەورەکەی کە ئەویش نەهێشتنی هێزی ئەمریکایە لە عێراق.
پێشتر ئەمریکا و عێراق لە درێژەی گفتوگۆ ستراتیجییەکانیاندا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی “هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا” لە عێراق بکشێنەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


