
SNN
شەربەت گوڵە کە لە ساڵی 1985 لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافیکەوە وێنەیەکی گیرا و بوو بە سیمبولی ئاڵۆزییەکانی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان، داوای کردووە لە ئەفغانستان ببرێتەدەرەوە و ئیتاڵیاش پێشوازی لێدەکات.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند کە وڵاتەکە پەناگەیەکی ئارام بۆ شەربەت گولە دروستدەکات، و ناوبراو براوەتە دەرەوەی ئەفغانستان، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە و زەبر و زەنگی ئەو دەسەڵاتە جارێکی دیکە باڵی بەسەر وڵاتەکەدا کێشا.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئەوەشی خستەڕوو کە بردنەدەرەوەی شەربەت گولە لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی فراواندایە بۆ بردنەدەرەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان.
گولە ساڵی 1985 کاتێک کچێکی هەرزەکاربوو، لەلایەن وێنەگری ئەمریکی ستیڤ مەککەرییەوە وێنەی گیرا، ئەوکاتە ئەو لە کەمپی ئاوارەکانی سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان دەژیا، گولە چەندین جار ئاوارەبووە و ژیانێکی سەخت ژیاوە، ساڵی 2016 هەوڵیداوە بە ناسنامەی ساختەوە ئەفغانستان جێبهێڵێت بەرەو پاکستان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پاکستانەوە دەستگیرکرا دواتر ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان داوایلێکرد بگەڕێتەوە ئەفغانستان و یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ دابینکرد.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 mins لهمهوپێش



