بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری لە حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا و چالاک دەکەین

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە یڤیس دوڤال، لێپرسراوی نووسینگەی کەنەدا لە ھەرێم و پێی راگەیاند: “ئەمڕۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار، کارا و چالاک پێویستی قۆناغەکەیە و وەڵام دەرەوەی خواستی شەقام و داواکاری ھەموو لایەک دەبێت کە ئێمە پشتگیری لەم ھەوڵانە دەکەین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک”.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەشداری تێداکرد قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق، بەشداری کورد لە حکومەتی داھاتوو، بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان ھەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بۆچوون و ھەڵوێستی یەکێتی لەو رووانەوە ئاماژەی پێکرا.
ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە ھەماھەنگی و پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان لەنێوان ھەرێم و کەنەدا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری ھەرێم بکات، ھانی کۆمپانیا و خاوەنکاران بدرێت سەرمایەکانیان لە ھەرێم بخەنە گەڕ و ھاوکار بن بۆ بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕ و رەخساندنی ھەلی کار.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و گۆڕانکارییەکان روونکردنەوەی دایە وەفدی میوان، پێی راگەیاندن بۆ ئەمڕۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار، کارا و چالاک پێویستی قۆناغەکەیە و وەڵام دەرەوەی خواستی شەقام و داواکاری ھەموو لایەک دەبێت کە ئێمە پشتگیری لەم ھەوڵانە دەکەین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵک. بۆ کوردیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکڕیزیمان و تەبایمان لە ناوەند زامنی پاراستنی مافەکانمان دەبێت و لە ھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین تا بەیەک نامەی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بچینە گفتوگۆوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە پێشوازی لە ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێک دەکەین کە بنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، ئەولەویەتی کاری یەکێتی بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەییە لە بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵکی خۆمان و چاکسازییەکانی ناو رێکخراوەیی و حکومەتیش ھەر لەو پێناوەدایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


