
SNN
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 30 تشرینی دووەمی 2021 پێشوازیکرد لە عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی و لە بارەی بارودۆخی گشتی و پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات گفتوگۆیانکرد.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پشتیوانیکردنی لە هێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و کارکردن لە پێناو سازان و یەکخستنی یەکریزی نیشتمانی و دیالۆگ و بەیەکگەیشتن و تێپەراندنی چەقبەستوویی سیاسی و سەرخستنی رێگەچارەی نیشتمانی و دەستووری بە جۆرێک بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بپارێزێت.
هەروەها جەختيشکرايەوە لە پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەپێی یاسا و لە رێگەی دەستەی دادوەری تایبەتمەند بە شێوەیەکی دادپەروەر و پیشەییانە بۆ ئەوەی دەرئەنجامە یاسایی و دەستوورییەکانی رێگە خۆشبکات بە ئاڕاستەی دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتێک کە داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر بھێنیتەدی.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



