کەیسی ژن و منداڵێکی ئێزیدی لە دادگای ئەڵمانیا بە جینۆساید ناسێندرا

SNN
دادگای فرانکفورت لە ئەڵمانیا ئەمڕۆ کەیسی مردنی منداڵێکی ئێزیدی لەبەرچاوی دایکیدا یەکلاکردەوە و ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە دایکە ئێزیدیەکە کرابوو لەسەر دەستی چەکدارێکی داعش، بە جینۆساید ناساندی، کە ئەمە یەکەمجاربوو کە تاوانی جینۆساید لە دادگا بسەلمێندرێت.
دادگا سزای بەندکردنی هەمیشەیی بەسەر تەها جەمەیلی تەمەن 29 ساڵ سەپاند بە تۆمەتی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی ژن و منداڵێکی ئێزیدی کە لە ساڵی 2015 و لەدوای کەوتنی شەنگال، ئەو ژن و منداڵە وەک کەنیزە لەلایەن ئەو ژن و مێردەی داعشەوە بەکارهێندرابوون.
بەهۆی راپۆرتەکەی دادگا چەکدارەکەی داعش لەناو داعشدا “پۆلیسی ئەخلاق” بووە، لەگەڵ جێنیفەری هاوسەریدا ژنێکی ئێزیدیان کڕیووە لەگەڵ منداڵە تەمەن 5 ساڵەکەی بەناوی رانیا.
لە یەکێک لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی چەکدارەکەی داعش کرابوو ئەوەبوو کە رێگەینەداوە ژن و منداڵەکە پەیڕەوی ئاینەکەی خۆیان بکەن کە ئێزیدییە و ناچاریان کردوون بێنەسەر ئایینی ئیسلام.
هەروەها رۆژانە ئەو دایک و منداڵە تووشی ئەشکەنجە و لێدان بوونەتەوە، تا رۆژێک کچە بچووکەکە نەخۆشکەوتووە و جێگە خەوەکەی پیسکردووە، تاوانبارەکە لە کینەی ئەوەدا منداڵەکەی بە زنجیر بەستووەتەوە لەبەر تیشکی خۆردا و بەهۆی تینوێتی و گەرماوە گیانی لەدەستداوە.
منداڵەکە لەبەرچاوی دایکیدا گیانی لەدەستداوە و بەوهۆیەوە دایکی بووەتە تاکە شایەتحاڵی رووداوەکە، لەلایەن ئەمەل کلونییەوە بەرگری لە کەیسەکەی کرا.
هەرچەندە تاوانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەلایەن نەتەوەیەگرتووەکان و ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە بەڵام ئەمە یەکەمجارە دادگایەکی نێودەوڵەتی دان بەو تاوانەدا بنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


