
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەی كە لەلایەن پەرلەمانتارێكی پارتی بەرامبەر بە تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم كرا كە گوایە تیمی یەكێتی لە حكومەت داوای قاچاخچێتیان كردووە، پەرلەمانتارێكی یەكێتی وێڕای رەتكردنەوەی ئەو تۆمەتانەی پەرلەمانتارەكەی پارتی جەختیش لەوەدەكاتەوە كە مەبەست لە دروستكردنی ئەو تۆمەتانە بۆ شاردنەوەی شكست و كەموكورتییەكانی حكومەت و باسنەكردنی پشتگوێخستنی سلێمانییە.
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: زۆر ڕوون و ئاشكرایە كە هەركات حكومەتی هەرێم ڕووبەڕووی قەیرانێك بوویەوە و شكستی هێنا لەوەی كە نەتوانێت پێداویستی هاووڵاتیان و مووچەخۆران دابین بكات، ڕاستەوخۆ تۆمەت ئاراستەی یەكێتی دەكرێت، ئەمجارەش تۆمەتەكەیان زۆر گەورەتر كردووە و تیمی یەكێتی لەلایەن پەرلەمانتارێکی پارتیەوە تۆمەتبار کراوە بەوەیگوایە ئەوان داوای قاچاخچێتیان كرووە، بۆیە ئەو قسانەی كراوە بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی حكومەت و شاردنەوەی كەموكورتییەكان و باسنەكردنی پشتگوێخستنی سلێمانییە لەلایەن حكومەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو مانگێك كاتێك دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت پرۆسەكە زۆر بەسستی بەڕێوە دەچێت، راستەوخۆش یەكێتی و پارێزگای سلێمانی تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە گوایە داهات ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بەڵام لە ڕاستیدا لە هەموو هەرێمی كوردستان تەنها دوو بانک پارەی تێدا كۆدەكرێتەوەو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت، یەكێكیان بانكی ئاشتی لەسلێمانی و ئەوی دیكەش بانكی منارەیە لەهەولێر، مانگانەش لەسەر داخوازی وەزیری دارایی پارە لەو دوو بانکەوە دەردەهێندرێت بۆ دابەشكردنی مووچە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەروو، تەنها چاویان لەسەر پارێزگای سلێمانییە، لەكاتێكدا بۆخۆیان باش دەزانن كە مانگانە لە دەروازەی ( وەلید) مانگانە بە دەیان ملیۆن دۆلار و هەوەها زیاد لە 50 ملیار دیناریش لە مەرزی حاجی ئۆمەران دیارنامێنێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل پارەیەكی زۆر لەخەڵك وەردەگیرێتو ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، بۆیە ئەگەر بەڕاستی لە خەمی حكومەت و هاووڵاتیاندان با بڕۆن بەدواداچوون بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو گەندەڵیانە بكەن.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی پارتی تۆمەتی ئەوەی خستبوویە پاڵ تیمی یەكێتی لە حكومەت كە گوایە داوای قاچاخچێتیان كردووە و هەروەها داهاتی پارێزگای سلێمانیش ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


