
قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، لەپەیامێكدا، سەرەخۆشی لە كەسوكاری نەقیب محەمەد دەكات و ستایشی ئەركی دەزگا ئەمنییەكان دەكات لەپاراستنی ئارامی و گیان و سەروماڵی ھاوڵاتیان.
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران:
بەداخێکی زۆرەوە شەوی 4ی کانوونی یەکەم، لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکى یاسایی خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان تووشى رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی تریش برینداربوون.
لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو (محەممەد لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارانی تری ئەو رووداوە دەخوازم، داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو رووداوە رادەستی دادگاى بکەن بۆئەوەی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت.
هاوکات پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم هەرێمەدا دووپات دەکەینەوە و راشیدەگەیەنین کە پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێى دەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەرئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


